تەرمی شەهیدانی هەرەئە و یەپەژە لە شەهبا بەخاک سپێردران
تەرمی شۆڕش عەفرین و شیلان عەفرین لە گۆڕستانی بەرخۆدانی سەردەمی ئەحراز بەخاکسپێردران.
تەرمی شۆڕش عەفرین و شیلان عەفرین لە گۆڕستانی بەرخۆدانی سەردەمی ئەحراز بەخاکسپێردران.
شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) شیلان عەفرین (شیرین هۆریک) کە ٢٢ ی کانوونی دووەم لە تەبقە شەهید بوو، شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) شۆڕش عەفرین (ئیسماعیل ئەکرمە) کە ١٨ ی شوبات شەهیدبوو، بە بەشداری گەلی کانتۆنی شەهبا بەخاکسپێردران.
جەماوەر تەرمی شەهیدەکانیان لە نەخۆشخانەی ئەڤرینی ناوچەی فافین وەرگرت و بەرەو گۆرستانی شەهیدان بەڕێ کەوتن.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، محەمەد ولۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و هەموو هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا کرد و بەڵێنی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بۆ شەهیدان بیرهێنایەوە.
ئەندامی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا ڕایگەیاند سەرەڕای هەموو هێرش و پیلانەکان، گەل ڕێگەی بەرخۆدانی هەڵبژارد، ئەمە لەسایەی شەڕڤانان و شەهیدان پێکهات، بەڵێنی بۆ شەهیدان دووپات کردەوە.
بنەماڵە و هاوڕێیانی شەهیدان درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدانیان دووپات کردەوە.
لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدەکان بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلە بەخاک سپێردرا.