تەرمی شەهیدانی سۆتۆرۆ بە بەشداری جەماوەر بەخاک سپێردران
تەرمی ٣ شەهیدی هێزەکانی سۆتۆرۆ کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، لەلایەن هاووڵاتیانی دێرک و گرکێ لێگێ بە خاک سپێردران.
تەرمی ٣ شەهیدی هێزەکانی سۆتۆرۆ کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، لەلایەن هاووڵاتیانی دێرک و گرکێ لێگێ بە خاک سپێردران.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری دێریک لە ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریانی شەهید ڕوبار مەراسیمێکی بۆ شەڕڤانانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (سۆتۆرۆ) مزەفەر محەمەد محەمەد و جەمیل هنا هنا و شەربەل نەعیم سەلیبا بەڕێوەبرد. ئەندامانی هێزەکانی سۆتۆرۆ دوێنێ له شاری دێرک ئۆتۆمبیلەکانیان له لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوه کرایە ئامانج و شەهید بوون.
لە مەراسیمەکەدا دانیشتوانی شاری دێرک و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و دانیشتوانی گرکێ لگێ بەشداریان کرد.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، دایکی شەهید هەڤرین خەلەف، سوعاد مستەفا، قسەی کرد و وتی: بڕیارمان داوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بەرگری لە خۆمان و خاکەکەمان دەکەین، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و دەستکەوتەکانی دەبپارێزن."
موتی عەلی ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتکی (پەیەدە)ی دێرک، قسەی کرد و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەهۆی لاواز بوونیەوە هێرش دەکات، ئێمە پێگەمان لەسەر نەخشەی جیهان هەیە. بۆیە دەبێت لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێز بین. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئێمە و هەڕەشەیە بۆ سەر پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە هەرێمەکەمان. خۆبەڕێوەبەری نموونەیەکە بۆ برایەتی گەلان و پێکەوە ژیانی گەلان."
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. شەهید جەمیل هنا هنا و شەربەل نەعیم سەلیبا لە گۆڕستانی مار یەعقوب لە دێرک بە خاک سپێردران و شەهید مزەفەر محەمەد لە گۆڕستانی شەهید خەبات لە دێرک بە خاک سپێردرا.