تەرمی شەڕڤانی هەرەئە وڵات قەرەجداخ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هەرەئە وڵات قەرەجداخ (سەیدخان تەمەل) بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هەرەئە وڵات قەرەجداخ (سەیدخان تەمەل) بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) وڵات قەرەجداخ (سەیدخان تەمەل) کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
سەدان دانیشتووی شارەکانی دێرک، چلاغا و گەرکی لەگی لە بەردەم نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری دێرک، تەرمی شەهید وڵاتیان وەرگرت و بە کاروانێکی ئۆتۆمبیلەوە بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بەڕێ کەوتن.
کاتێک کاروانی تەرمەکە گەیشتە گۆڕستانەکە، بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بە گیان و خوێن لەگەڵتیان ئەی شەهید" پێشوازی لێکرا.
لە گۆڕستانەکە، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی گەرکی لەگی ئیحسان شیبلی قسەی کرد و وتی: "ئەستەمە بە چەند وشەیەک باس لە گەورەیی شەهیدان بکەین، چونکە شەهیدان مێژووی هەبوون و ناسنامە و ئازادی ئێمەن. ئامانجیان ئازادی گەلانە. شەهیدان پردێکن بۆ گەیاندنمان بە ئازادی".
لە فەرماندەکانی قەسەدە خالد عەلی گوتی: "شەهید وڵات بە باوەڕبوونی بە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویکردە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شوێنی خۆی لەنێو هەرەئەدا گرت و تا کۆتایی تێکۆشا".
سەرۆکی ڕابیتەی ئالوبەیتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سینان سەیدوش بێدەنگی هێز و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر هێرشەکانی دوڵەتی داگیرکەری تورک ڕەخنەکرد و گوتی: "پێویستە لەسەر هێڵی شەهیدان بەردەوام بین و دەسکەوتەکان بپارێزین. پێویستە بۆ ڕزگاری وڵاتەکەمان فیداکار بین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلە بەخاک سپێردرا.