تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزارکرد
تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی زانکۆی کۆبانێ، بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد.
تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی زانکۆی کۆبانێ، بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد.
تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیکی زانکۆی کۆبانێ، پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی کوردیەوە، نارین عەدنان شێخ بۆزان خوێندرایەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"ئێمە وەک تەڤگەری خوێندکارانی دیموکراتیک ئەم هێرشە دڕاندانانە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدات، شەرمەزاردەکەین. دەوڵەتی تورک شوێن و جێگەی هاوڵاتیان بۆردومان دەکات. لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ٥ خوێندنگا ڕوخاون و بەهەزاران خوێندکاریش لە خوێندن دابڕاون. ١٠ هاوڵاتی لەم هێرشانەدا شەهیدبوون. ئێمە شەهیدان بەڕێزەوە یاددەکەینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین.
ئێمە دەست لەم شۆڕشە بەرنادەین. تۆڵەی شەهیدەکان دەکەینەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت، لەخوێندن و شۆڕش دورمانخاتەوە، ئێمە بەهیچ شێوەیەک دەست لەبەرخۆدان بەرنادەین. ئێمە هەمووکاتێک دەستەکەوتەکانی ئەم شۆڕشە دەپارێزین و شۆڕش پێش دەخەین".