ئاماری ٢٠٢٤: لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٦٢ مەدەنی شەهیدبوون
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا تاوانەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریای لە دژی مەدەنیەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "لەم ساڵدا ١٦٢ مەدەنی شەهیدبوون".
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا تاوانەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریای لە دژی مەدەنیەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "لەم ساڵدا ١٦٢ مەدەنی شەهیدبوون".
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار لە قامیشلۆ سازکرابوو، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا بە راگەیەندراوێک پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، کوستنی مەدەنییەکان، کۆچبەرکردنی زۆرەملێی مەدەنییەکان، گۆڕینی دیموگرافیا کرا بە تایبەتی ئاوارەکردنی خەڵکی کانتۆنی عەفرین شەهبام سەرێکانی و گرێ سپی کرا. راگەیەندرا کە بە هەزاران کەس ماڵ وحاڵیان لەدەستداوە و بێ خواردن و لەبەر سەرمادان، بە هەزاران کۆچبەر رفێندراون و ئەشکەنجەدران، ژمارەیەکی زۆریشیان بە هۆی کۆچبەری و بەپێ رۆیشتنی دوور و درێژەوە ژیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی دەووڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە منبج و عەین عیسا کراوە و تیایدا راگەیەندراوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی بە هۆی ئەو هێرشانەوە ژیانیان لەدەستداوە.
'تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت'
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە کاتێکدا کە رووخانی رژێمی سوریا راگەیەندراوە، هێشتا کردەوەکانی دوژمنکاری بەرامبەرمان ئەنجام دەدرێن. هێرشە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و گروپەکانی سەر بەو دەوڵەتە لە دژی هەرێمەکەمان بەردەوامە. سەرباری ئەو هەوڵانەش، مەترسییەکانی داعش هێشتا لەئارادان. ئەگەر هەموو جۆرەکانی داگیرکەری لەسەر خاکی سوریا رانەگیرێن، ئایندەی مافەکانی مرۆڤ مەترسی زیاتری لەسەر دروست دەبێت".
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، کە داگیرکەری لە سوریا بە گوێرەی پەیماننامەکانی ژنێڤ و رۆما و دادگای نێونەتەوەیی تاوانەکان، تاوانی شەڕ و تاونا لە دژی مرۆڤایەتین.
لە راگەیەندراوەکەدا چەند داواکارییەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی، نەتەوەیەکگرتووکان و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی دیکە کراوە کە کار بۆ راگرتنی شەڕ لە سەرتاسەری سوریا، پاراستنی مەدەنییەکان، رێگری لە کۆچبەری بکەن، هەروەها داواشی کردووە، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوە سەربەخۆکان شاندەکانیان رەوانەی ناوچەکانی شەڕ بکەن و لە پێشێلکارییەکان بکۆڵنەوە و هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی زیندانیان بخەنەگەڕ و کار بۆ گەڕانەوەی پارێزراوی ئاوارە و کۆچبەران بکەن.
یەک لەداواکارییەکانی دیکە کارپێکردنە بە بڕیاری ٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی گشتی بە بەشداری سەرجەم گەلی سوریا و لایەنە سیاسییەکانی بە بێ جیاوازی.
پێشێلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەم جۆرەیە:
-لە هێرشەکان بە فڕۆکەی بێ فرۆکەواندا ٤٣ کەس کوژراون و ٦٩ کەسیش برینداربوون
-لە هێرشەکان بە کاتیوشا ٣٨ کەس کوژراون و ٨٧ کەسیش برینداربوون.
لە شەڕەکاندا ٢٨ مەدەنی کوراون و ١٨ی دیکەش برینداربوون.
لە تەقینەوەکاندا ٥٣ کەسی مەدەنی کوژراون و ٢٠ کەسیش برینداربوون.