ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ شه‌هید بوو
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامه‌ی ئه‌ندامێكی خۆی ئاشكرا كرد كه ٢٠ی حوزه‌یران له ته‌بقا شه‌هید ببوو. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵی شه‌هید كردووه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامه‌ی ئه‌ندامێكی خۆی ئاشكرا كرد كه ٢٠ی حوزه‌یران له ته‌بقا شه‌هید ببوو. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵی شه‌هید كردووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خۆی به ناوی ئه‌حمه‌د دیكان ئه‌ل-ساحی ئاشكرا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌ندامی هێزه‌كانمان له كانتۆنی ته‌بقا ئه‌حمه‌د دیكان ئه‌ل-ساحی شه‌هید بوو. ئه‌حمه‌د دیكان ئه‌ل-ساحی كاتێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی بوو ٢٠ حوزه‌یران شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی شه‌هید به‌م جۆره‌یه:
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د دیكان ئه‌ل-ساحی
ناوی باوك: دیكان
ناوی دایك: وهدحا
كاتی به‌شداربوون: ٠٨-٠١-٢٠١٨
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ته‌بقا، ٢٠-٠٦-٢٠٢٢
ئێمه هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ین و به‌ژنی خۆمان به‌رامبه‌ر شه‌هیدان كه له پێناو پاراستنی خاك و گه‌لی خۆیان به‌خت كردووه داده‌نه‌وێنین. هه‌روه‌ها دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه درێژه‌پێده‌ری رێبازی شه‌هیدان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش له ته‌واوی هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌سته‌به‌ر ببێت".
هـ . ب