ئەندامێکی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ئەندامێکی ئاشکرا کرد کە لە دێرەزۆر شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیا رایگەیاند کە ئەندامێکی هێزەکانیان لە دێرەزۆر لە ١٧ی تەمووزدا کاتێک لەسەر ئەرکی پاراستنی خۆیدا بووە، شەهید بووە.

ناسنامەی شەهیدەکە بەم شێوەیەیە؛

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەلزاهیر

ناوی باوک: حسێن

ناوی دایک: سەمەر ئەلخەلەف

شوێن  و مێژووی بەشداریکردن " ئەلبسێرا ٢٢/ ١٠ / ٢٠١٨

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ئەلحەجین ١٧/٧/٢٠٢٢

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید ئەحمەد کرد و وتی، " سەرمان لەبەرانبەر فیداکاری شەهیدەکانمان دادەنەوێنین کە بۆ پاراستنی خانەوادە و گەلەکەیان گیانیان بەخت دەکەن. رایدەگەیەنین کە تاوەکو ئاسایش و ئارامی لە هەموو هەرێمێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر نەکەین، لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبین."

ف.ق