ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی گرکێ لەگێ سەردانی چالاکی سێمالکای کرد

ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی گرکێ لەگێ سەردانی چالاکی سێمالکای کرد. نەواز ئیبراهیم برای شەهید سەردەم جودی ناڕەزایی پیشانی پەدەکەدا و وتی، : ئێمە بە براکەمان سەربەرزین."

٧٧ رۆژە چالاکی سێمالکا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گەریلا شەهیدەکان کە لە بۆسەی چەکدارانی پەدەکەدا لە خەلیفان شەهید بوون، بەردەوامە.

ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی گرکێ لەگێ ئەمڕۆ سەردانی چالاکیەکەیان کرد. خزمانی شەهیدان پێشوازیان لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد.

نەواز ئیبراهیم برای یوسف ئیبراهیم (سەردەم جودی) ئەو گەریلایەی کە لە خەلیفان لەلایەن پەدەکەوە شەهید کرا لە چالاکیەکەدا قسەی کرد. نەورۆز ئیبراهیم رایگەیاند، خانەوادەی شەهیدان دەیانەوێت تەرمەکانیان وەربگرنەوە و وتی، " ئێمە شەهیدەکانمان دەوێ؛ ئەگەر ئێمە نەتوانین تەرمی شەهیدەکانمان وەربگرینەوە ئەوە دەبێتە حەسرەتێکی گەورە بۆ ئێمە. شەرهید سەرحەد، برای بچوکمانە. رۆژێک نییە کە خوشک و براکانم نەگرین."

نەواز ئیبراهیم رایگەیاند، ئەگەر تەرمی شەهیدان رادەست بکرێنەوە، بۆ رۆژئاوا و باشوریش هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت و وتی، "ئێمە بە شەهیدبوونی براکەمان سەربەرزین."

لە کۆتاییدا دروشمی ؛شەهید نامرن' وترایەوە.

ف.ق