یەرەئا و یەرەژە: بڕیاری لە سێدارەدان دەرخەری ترسی ڕژێمە
یەرەئا و یەرەژە بە ڕاگەیاندراوێک، سەپاندنی سزایی سەر ڕۆژنامەوانان سلێمان ئەحمەد، پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدییان شەرمەزارکرد.
یەرەئا و یەرەژە بە ڕاگەیاندراوێک، سەپاندنی سزایی سەر ڕۆژنامەوانان سلێمان ئەحمەد، پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدییان شەرمەزارکرد.
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژە) و یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) بە بەشداری ڕۆژنامەوانانی ئازادی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە، هەروەها سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ژنە ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی و چالاکوان وەریشە موحەمەدی لە باخچەی خوێندنەوە لە شاری قامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەرەژە نەورۆز دەمهات خوێندراوەیە و سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکە بە شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران و پەدەکە دەستیپێکرد و وتی: "ڕژێمی ئاخوندەی ئێران لە ڕێگەی سیاسەتی لە سێدارەدانەوە هەوڵەدات هێزی بە ئیرادەی کۆمەڵگە و ژان بگرێت. ئەوەی ڕژێمی ئێران دەیکات بە تەنها زیانگەیاندن نیە بە ژن، هاوکات زیانگەیاندنە لە بەهاکانی هەموو نەتەوە، پێکهاتەکان."
نەورۆز دەمهات لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستەسەر سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە، هەروەها سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ژنە ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی و چالاکوانی ژن شەریفە موحەمەدی و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "وەک هاوپیشەی سزدراوان، ئەم بڕیارانەی ڕژێمی ئێران شەرمەزاردەکەین و پشتگیری هەموو مافێکی ئازادی دەکەین. هەوروەها نەریتی چاپەمەنی ئازاد لە دژی هێڵی خیانەت کە لەکورستاندا بووە بە نمونەی کۆماری سێدارە، بۆیە بووین بە ئامانجی خیانەت و نۆکەری پەدەکە. چونکە پەدەکەی نۆکەر لەم هەڵوێستە وڵاتپارێزییەی چاپەمەنی ئازاد دەترسێت، هەر بۆیە هاوپیشەمان سلێمان ئەحمەد ڕفێندرا و لە کۆتاییدا سزادرا."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا نەورۆز بانگەوازی لە دەوڵەتی ئێران کرد کە لە بڕیاری خۆی بکشێتەوە، هەروەها بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی، ڕێکخستنەکانی ژنان و دامەزراوەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کرد کە خاوەنداری لە خواستی ئازادی ژنان بکەن و وتی: "بانگەوازی ئێمە بە تایبەت لە چاپەمەنی دیموکراتیک، ئازادیخواز و ئۆپۆسزیۆنەکانی جیهانە بە وەشاندنەکانیان ببن بە دەنگی زیاندانیکراوانی ئازادی."
ڕۆژنامەوانان بە بەرزکردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییان بە لێدوانەکانیان هێنا.