هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەفەربەریی ڕاگەیاند

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، سەفەربەریی گشتی ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی سەفەربەریی گشتی

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا و حەلەب و چەندین دەڤەری سوریا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم بینای خۆبەڕێوەبەری لە ڕەقە بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێنرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر خاکی سوریا شەرمەزار دەکات و سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی حەلەب و شەهبا کرا، دەڵێت: "ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک درێژەپێدەری ئەو پلانەیە کە تورکیا-داعش تێیدا شکستی هێنا. ئامانجی داگیرکردنی سوریا و بەدەستهێنانی سنوورەکانی میساقی-میللییە، کە دەوڵەتی تورک چەندین جارە کاری بۆ دەکات. ئامانج لەم هێرشە داگیرکردن و دابەشکردنی سوریایە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندی تیرۆری نێونەتەوەیی. ئامانجی ئەو هێرشە کە لە حەلەب و حەماوە دەستی پێکرد تەنها هەرێمێک نەبوو، بەڵکو هەموو سوریا بوو.

بەم هۆیەوە بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە بزانن یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە پێشێلکردنی هیواکانی گەلی سوریایە بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد، لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و لکاندنی خاکی نوێیە بە تورکیاوە. هەر بۆیە پێویستە ئێمە وەک عەرەب و کورد و سریان و ئاشووری و تورکمان لە دژی ئەو هێرشانە دەست بخەینە دەستی یەک و یەکێتییمان بەهێز بکەین.

هەروەها بانگەواز لە گەنجانمان دەکەین، لەدەوری قەسەدە کۆببنەوە. ئێمە قۆناغی سەفەربەریی گشتی ڕادەگەیەنین و بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین هەموو کاتێک ئامادە بن.

سەرەتا دەبێت دامەزراوەکانمان لەسەر کاری خۆیان بن و هۆشیار بن، هەر دامەزراوەیەک وەک شانەیەکی قەیران کار بکات.

بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین و دەڵێین، ئەم هێرشە کارەساتێکی مرۆیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و تەنها هەڕەشەیەک نییە بۆ سەر سوریا، بەڵکو داعشێکی نوێیە و ئامانجی هەرێمی و جیهانیی هەیە".