یەژا ستار یادی نوژیان ئامەدی بەرز ڕاگرت

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار لە ڕاگەیاندراوێکدا بە ڕێزدارییەوە یادی شەهید نوژیان ئامەدی کردەوە و رایگەیاند: "بەڵێن دەدەین خەون و ئاواتەکانی هاوڕێ نوژیان بگەیەنین بە سەرکەووتن."

ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بەم شێوەیە:

"فەرماندەیی یەژا ستار و جەنگاوەری پێشەنگی پاژک هاوڕێمان نوژیان ئامەد لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٣دا شەهید بوو. سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان دەربڕین، سەری گەلی کوردی وڵاتپارێز و بنەماڵەی شەهیدان ساغبێت. بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێگەی نوژیانی هاوڕێمان هەموو ئامانجەکانمان بەدەست بهێنین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی نوژیانی هاوڕێمان بەم شێوەیە:

ناسناو: نوژیان ئامەد

پاشناو: ساڵیحە ئاکبیک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئامینە- عەزیز

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

نوژیانی هاوڕێمان لەساڵی ١٩٧٠ لە گوندی کوباشی ناوچەی بسملێ ئامەد لە دایک بوو. وەک هەموو ناوچەکانی کوردستان لە ژینگەیەکی دەوڵەمەنددا گەورە بووە کە لە ڕێگەی کشتوکاڵ و کارەوە بژێوی ژیانی دابین کردووە. بەهۆی کێشەی ئابووری خێزانەکەیەوە لە ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە ناوچەی تارسوسی مێرسین کردووە. لە ماوەی پڕۆسەی سەرهەڵدان لە ساڵانی ١٩٩٠-١٩٩٢ دا بەرخۆدان لە کوردستان کاریگەری زۆری لەسەر بنەماڵەکەی هەبوو. بەهۆی ئەمەوە زیاتر هەستی بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی کرد، گەیشتە ئاستێکی بەرزی وڵاتپارێزی. بەهۆی ئەمەوە شەهیدی زۆر لە بنەماڵەی هاوڕێی نوژیاندا هەبوون. لە سەردەمی گەنجێتیدا دەبێتە شایەتحاڵی هێرشە فاشیستی و قڕکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلی کورد. بە چاوی خۆی ئەو ڕاستیەی بینی کە چۆن دوژمن بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە تووڕەیی لە دڵی نوژیانی هاوڕیمان بەرامبەر بە دوژمنی داگیرکەر زیاتر گەشە بکات. بۆیە دژی کوشتن، گرتن، کوشتنی شاراوە، چۆڵکردنی گوندەکان؛ وەک ژنێکی گەنج لە بەردەم واقیعی دوژمنی دڕندە و داگیرکەردا زۆر تووڕە بوو. بەڵام لە هەمان کاتدا خۆڕاگری و ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی لەدژی سیاسەتی نکۆڵیکردن، لەناوبردن و ئەو سەرهەڵدانەنی کە ڕۆژانە پەرەیان سەندبوو بینی. هەموو ئەمانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نوژیانی هاوڕێمان هەبوو. هەرچەندە لە مێرسینی گەورەشاری تورکیا دەژیا، بەڵام دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ خاکەکەی هەرگیز کەمی نەدەکرد. هەر بۆیە هەمیشە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕا تا بگاتە ئەو خاکەی کە لێی لەدایک بووە. بەم دڵسۆزی و خۆشەویستییەوە هەمیشە بەدوای ڕووداوەکانی کوردستاندا دەگەڕا. لە هەمان کاتدا زیاتر شاهیدی سیاسەتی ئاسمیلەکردن و دژە کشتوکاڵییەی دوڵەت بوو لە شارە گەورەکاندا. لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەی ئاسمیلەکردندا جەوهەری سروشتی خۆی پاراست. به پێچەوانەوه وەک کچێکی کورد هەمیشه لەسەر ڕەگەکانی خۆی به کلتوور و زمانی خۆیەوە دەژیا. هەرچەندە هێشتا گەنج بوو، بەڵام وەڵامێکی توندی دایەوە بە داگیرکەران. گەورەترین وەڵامی ئەوەبوو دەبوو لەدژی دووژمن بچێتە چیاکانی کوردستان.

بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە دوای ساڵێ ١٩٩٣دا لە کوردستاندا ڕوویان دەدا لە هەموو دەڤەرەکانی کوردستان و بە تایبەت لە باکووری کوردستانەوە گەنجان شەپۆل شەپۆل ڕوویان لە چیاکانی کوردستان دەکرد. نوژیانی هاوڕێمانیش بە کاریگەری کارەکانی ئەرنەکە لە ساڵی ١٩٩٣دا بەشداربوو. باوەڕی بەوەبوو تەنها تەڤگەری ئاپۆیی دەتوانێ ببێتە وەڵامدەرەوەی ئازادی ژن، گەنج و گەلانی بندەست. بۆیە لەوکاتەدا وەک ژنێکی گەنج لەدژی سیستەمی قڕکردن، دەچێتە ناو ڕێزەکانی ئازادی کوردستان.

نوژیانی هاوڕێمان لە پەرەوەردەکانی چیا و ئەزموونی هاوڕێیانی پێشەنگیەیەوە ئەزموونێکی باشی کۆکردەوە. لە ژێر کاریگەری هەڵوێستی شەهید بێریتان و چەندین هەڤاڵ کە لەو سەردەمەدا شەهیدبوون بەڵێنی بوون بە مرۆڤێکی بەشکۆی بەخۆیدا. بەم شێوەیە هەموو ئەو شتانەی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ئەزموونەکیانەوە کۆیکردبووە بە دڵسۆزییەوە دەیگەیاند بە هاوڕێکانی.

لە مێژووی تەڤگەری ژنی ئازاددا، ساڵی ١٩٩٣ سەردەمێکی تابیەت بوو. بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە ساڵی ١٩٩٣دا ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی تەڤگەری ژنی ئازاد 'بە سوپابوونی ژنی' دروستکرد. نوژیانی هاوڕێمان بۆ پەرەپێدانی بە سوپابوونی ژن کارێکی گەورەی کرد. وەک ژنێک بە ئیرادەی خۆیەوە لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە لە هەموو هەرێمەکانی کورستاندا فەرمانداری کرد. لەسەر ئەم بنەمایەش لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتیدا کارێکی گەورەی کرد. دوای هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، دەڕواتە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش بە پەرەوەردەکردنی گەنجان کارێکی گەورەی لەو هەرێمە ئەنجامدا. لە لایەکی دیکەوە بۆ بەڕێکخستنکاری سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک بە سەدان گەنجی پەرەوەردەکرد.

نوژیانی هاوڕێمان هەموو کاتێک پێشنیاری ڕۆشتنی بۆ گۆڕەپانە سەختەکانی شەڕ دەکرد. هەر بۆیە بووە سیمبوڵی هاوڕێیەتی و فیداکاری، بووە میلیتانێکی نمونەیی ئاپۆیی. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی نوژیانی هاوڕێمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەربڕین. وەک چۆن ئەوەی تەڤگەرمان لەسەر یادکردنەوەی شەهیدانمان هەنگاوی گەورەی بڕی، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە بە ڕۆحی تێكۆشانی شەهیدانمانەوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیین.