بە دیمەن

ژنانی ئەرمەنی بۆ سوریایەکی دیموکراتیک تێدەکۆشن

یەکێتی ژنانی ئەرمەنی بۆ ئەوەی ژنان بتوانن چالاکانە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشداری بکەن تێدەکۆشن. ئاناهیت کاسابیان ئاماژەی بەوەدا کە ژنان وەک کۆمەڵگەیەکی ئەرمەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پارتێکی سیاسی پێکدەهێنن.

یەکێتی ژنانی ئەرمەنی کە بە پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخستنەکەی بەهێز دەکات، بەردەوام کارەکانی درێژە پێدەدات. ئاناهیت کاسابیان ئەندامی کوردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند؛ ژنانی ئەرمەنی ناسنامەی خۆیان لەنێو نەتەوە جیاوازەکاندا لەبیر کردووە و وتی: "دەیانزانی ئەرمەنن، بەڵام جگە لەوە، هیچیان نەدەزانی. ژنانی ئەرمەنی لە ناسنامە، مێژوو و کەلتووری خۆیان دوور کەوتبوونەوە، بەوبۆنەوە ژنانی ئەرمەنی لە ڕەقە و دێرەزۆر و حەسەکە کۆبووینەوە و هەوڵماندا بیرۆکەیەک دروست بکەین. لەو بوارەدا لەسەر مێژوو، کەلتوور و ناسنامەی کۆمەڵگەی ئەرمەنی زۆر سمیناو و کۆبوونەوە ئەنجامدرا و دواتر ڕەشنووسی سیستەمێک بۆ ژنانی ئەرمەنی دامەزرا و کۆنگرە بەڕێوە چوو.

 لە٣٠ئابی ٢٠٢٢ ، یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە یەکەمین کۆنگرەی ژنانی ئەرمەنی بە دروشمی "یەکێتی ژنانی ئەرمەنی دوای ١٠٧ساڵ سەرهەڵدەدات" ڕاگەیەنرا. بۆ یەکەم جار لە ماوەی ١٠٧ساڵ، دوای کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، کۆنگرەیەکی ژنانی ئەرمەنی بەسترا. ئێمە زیاتر لە نان و ئاو پێویستمان بە یەکێتی ژنانی ئەرمەنی بوو. ژن کە ناسنامە، کەلتوور و مێژووی خۆی نەزانێت لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە.

ئاناهیت کاسابیان ئاماژەی بەوەدا کە گەلی ئەرمەنی نوێنەرایەتی مێژوو و کەلتوور و ناسنامەی خۆی نەکردووە تائێستا. لەناو ڕژێمی بەعسدا وەک بەشێک بوو لە سیستەم و خزمەتی ئەو سیستەمەی دەکرد، هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری نەبوو، بە تایبەت ژنانی ئەرمەنی لە هەموو شتێکی خۆیان دوور کەوتبوونەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنانی ئەرمەنی دروست کردبوو.

کاسەبیان وەبیری هێنایەوە کە کۆمەڵگای ئەرمەنی لە ڕووی مێژووییەوە بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە، لە جوگرافیای جیا جیا ماوەتەوە، لەو ماوەیەدا دەرفەتی پاراستنی ناسنامە، کولتوور و مافەکانی بۆ ڕەخسا، بۆ ئەوەی میراتی خۆی بگەیەنێتە نەوەکانی داهاتوو، حزبی سیاسی هەن کە گوایە نوێنەرایەتی ئەرمەنیەکان دەکەن، بەڵام کاتێک گەل گرنگی بە ئیدارە و تێکۆشانی ئەم لایەنانە دەدەن، دەبینن کە گرنگی بە پاراستنی مافی کۆمەڵگەی ئەرمەنی نادەن، بەڵام ئێمە پارتێکی سیاسی بە پێشەنگایەتی ژنان دادەمەزرێنین."

کاسەبیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ژنانی ئەرمەنی لە هەرێمەکەدا لە چوارچێوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەڕێکخستن و بەهێزتر دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکە، ڕوانگە و پارادایمی خۆی تەنها بۆ گەلی کورد نەخوڵقاندووە. بەڵکوو پارادایمەکانی بۆ هەموو گەلانە. ژنانی ئەرمەنی دڵنیابن کە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەریی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات. ئێمە لەو باوەڕەداین کە کلیلی چارەسەری لای ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکی هەموو ئێمە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان زۆر گرنگە، چارەسەری و کۆتایی هێنان بە ستەم و جینۆسایدی گەلی ئەرمەنی بە فکر و ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا، کاسابیان وتی: "یەکێتی ژنانی ئەرمەنی، بۆ ئەوەی بتوانێت تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە ببات، پێش هەموو شتێک پێویستی بە کوردیناسیۆنێک هەیە، بۆیە کوردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی دامەزێنرا. بۆ ئەوەی ژنانی ئەرمەنی بتوانن پێشبکەون و لە کۆمەڵگادا بوونیان هەبێت، پڕۆژەی بچووکی ئابووری بە زمانی ئەرمەنی دادەمەزرێت وهەروەها بەشداری ژنانی ئەرمەنی لە ئەنجوومەنی سەربازی ئەرمەنیان بەهێزتر دەبێت و ئەوانیش بەشداری ناو پارتی سیاسی ئەرمەنی دەبن، بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕووی فیکرییەوە گەشە بە کارەکان بدرێت، یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە ڕەقە دەکرێتەوە."