ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم بەجۆشەوە کۆتایی هات
لە کۆبانێ دووەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم ئەنجامدرا، لە ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵەکەدا ٦ گرووپی هونەری بەرنامەی خۆیان پێشکەش کرد.
لە کۆبانێ دووەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم ئەنجامدرا، لە ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵەکەدا ٦ گرووپی هونەری بەرنامەی خۆیان پێشکەش کرد.
بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە درووشمی "بە تیشکی خۆر هونەری ژنان گەش دەبێت" دووەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەمی ڕێکخست. فیستیڤاڵەکە ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ٤٥٠ ژن تێیدا بەشداربوون. هونەرمەندی تونسی ئەمال ئەلمەسلونی و هونەرمەند شادیە غوڵامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداربوون.
فیستیڤاڵەکە ئەمڕۆ بە ڕێپێوانێکی هونەری کاتژمێر ١٠ دەستی پێ کرد، ڕێپێوانەکە لە ناوەڕاستی شاری کۆبانێ تا ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خەدۆ بەردەوام بوو، لە هۆڵی باقی خەدۆ دەیان تابلۆی شێوەکارانی ژن هەڵواسرا.
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە شیرین ڕەشید ڕایگەیاند ئەم فیستیڤاڵە وەڵامێکی گونجاوە بەرامبەر هێرشەکانی قڕکردنی کەلتووری کە دەوڵەتانی دیکتاتۆر لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەیسەپێنن. دواتر سێ شانۆگەری نمایش کران.
کۆنسێرتەکە تا کاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو، گۆرانی و هەڵپەڕکێ جۆشوخرۆشی بەخشی بە هەزاران هاوڵاتی.
پاشان بەڵگەفیلمێک دەربارەی مێژوو و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا، پاشان ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، ڕوکەن ئەحمەد، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوەکو ژنان بە کەلتوور و هونەری خۆیان بژین، گوتی: "ژنی کوردی کرد بە سیاسەتمەدار و سەرباز و هونەرمەند. ئەم فیستیڤاڵە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە. لێرەوە دەڵێم، یەکێتی گەلان یەکێتی هونەرییە بە پێشەنگایەتی ژنان".
هونەرمەند بەرمال چەم بە خولەکێک لەڕێگەی دیمەنەوە بەشداری کرد، فیستیڤاڵەکە بە چالاکی هونەری بەردەوام بوو.
سبەی فیستیڤاڵەکە بە بەرهەمی هونەریی جۆراجۆر بەردەوام دەبێت.