ڕۆژین عەفرین؛ هەڵگری مەشخەڵی ئازادی و بوێری

شەهید ڕۆژین عەفرین ڕۆحێکی شۆڕشگێڕییە کە ئاگری تێکۆشانی لە دڵی خۆیدا کردەوە، بە بوێری خۆیەوە بەرەو ئازادی هەنگاوی هەڵگرت، لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا هێزی ژنانی گەورەتر دەکرد.

ڕۆژین عەفرین (مزگین مامۆ) لە ساڵی ١٩٩٢دا لە ناوچەی بلبلی عەفرین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. دامەزراندنی تابوری شەهید ڕووکەن لە ساڵی ٢٠١٣دا کاریگەری لەسەر ڕۆژین دادەنێت، وایلێدەکات بڕیاری بەشداربوونی شۆڕشی ئازادیدا. لەو کاتەی پریشکی سوپای ژنانی ڕۆژئاوا لە عەفرین گەش دەبێت، لە دامەزراندنی تابوری شەهید ڕووکەن وزە وەردەگرێت وا دەکات بەشداری نێو شۆڕش ببێت. ڕۆژین بە ڕۆحی ڕووناکییەوە لە دژی هێزە تاریکەکان شەڕیکرد. نەک بە تەنها بۆ خاکی عەفرین، هاوکات لە مەنبجیش لە دژی تاریکایەتی چەتەکانی داعش جەنگا. بەشداربوونی لە پرۆسەی ڕزگارکردنی منبج ئاگری ئازادی بەگوڕتر کرد. لەوکاتەی بە تێکۆشانەکانی مەنبجییەوە لە نێو گەلدا دەنگ دەداتەوە، لە هەموو وڵاتدا زیاتر هەست بە خۆشویستنی دەکرا. ڕۆژین دوای ئەوەی منبج لە چەتەکانی داعش پاکدەکرێتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ عەفرین و پێشەنگایەتی هەڵمەتی شەهبای کرد.

دڵی پڕبوو لە خۆشەویستی

پێش ئەوەی بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی ببێت لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە باخچەی ساوایان کاری دەکرد. ئەوینی دڵی بە دلۆڤانییەکەی گەورەوە دەگایەندە منداڵان. بە ئەوینەوە منداڵانی پەرەوەردە دەکرد. جەوهەری پاکێتی منداڵان هێزی پێدەبەخشی. بوێری و بڕیاردارنی بەشداربوونی لە شۆرشی ئازادییدا لەگەڵ خۆشەویستی بۆ مندڵان یەکانگیرکرد و لە جەوهەری خۆیدا لە تێکۆشانەکانیدا ڕەنگی دایەوە.

هونەر سەرنجی ڕادەکێشا

ئەو لێهاتوویی سەربازی و ئایدیۆلۆژییەی لە ماوەیەکی کورتدا بەدەستی هێنا، وایکرد ببێتە فەرماندەی یەکینەکە. هاوڕێکانی کە لە دەوری کۆدەبوونەوە هەستیان بە سەلامەتی دەکرد. کاتێک بەرەو ئامانجێکی پیرۆز دەڕۆیشتن، جارێکی دیکە مانای پشتیوانی و هاودەنگییان بیردەهاتەوە. نەک تەنها لە بواری سەربازیدا، بەڵکو لە بواری هونەریشدا دەبووە جێگەی سەرەنجی دەوروبەرەکەی. ئەو دێڕە ئەدەبیانەی نووسیبووی ڕێگەیان پێدەدا قووڵترین بیرکردنەوە و هەستەکانی دەرببڕێت. لە هەمان کاتدا ڕۆحێکی هونەری هەبوو کە لەگەڵ هەر وشەیەکدا جێپەنجەی لە دڵی گەلدا بەجێهێشت.

هێزێ و وزەیەکی زۆری دەدا بە ژنان

وەک مۆنۆمێنتێکی پڕ لە جوانی بوو کە بە بەها ئاکاری و ئیستاتیکیەکان نەخشنێرابوو. ڕەوایەتیییەکی لە قوڵای ڕۆحییدا ببوە هۆکاری گۆڕانکارییەکی گەورەی هۆشمەندی و لە خزمەتکردنی پارادایمی ئازادییدا هیچ کاتێک خۆی بەدوور نەدەگرت. بە هەموو بوونی خۆیەوە هێزی بەرخۆدان و ئازادی لە ناوەوەی ژندا دەگەیاند بە ژیان. ئەو ژیانەی بە هێز، تێکۆشانی ژنی بۆ هەبوون ڕووناک دەکرد، هێز و بوێری پێ دەدان. بە هەڵوێستی بە جۆشی و بڕیاردارییەوە؛ دەنگی ژنانی زیاتر کرد و بەهێزتریانی کرد.

هەمیشە کتێبی 'چۆن بژین'ی لابوو

شەهید ڕۆژین لە خەباتی ڕۆحی تێکۆشانی ئازادی ژندا لە بەرەی شەڕدا هەموو کات کتێبی "چۆن بژین"ی ڕێبەر ئاپۆی پێبوو. ئەم کتێبە سەرچاوەی ئیلهام و ڕێبەری بوو. هەرکاتێک دەرفەتی بۆ ڕەخسابا دەیخوێندەوە. ڕامان و فەلسەی نێو کتێبەکە هەرجارە و پەنجەرەیەکی ڕووناکی بەڕوودا دەکردەوە و ئیلهامی پێدەبەخشی و ڕۆحی تێکۆشانی گەورەتر دەکرد و هێزی پێدەبەخشی. شەهید ڕۆژین میتۆدەکانی کارکردنی پیاو-دەسەڵاتی ئاشنابوو، بۆیە هەموو کاتێک تێکۆشانی لەدژ دەکرد. لەسەر ڕوانگەکانی سوپابوونی ژنی ڕێبەر ئاپۆدا ورد دەبووە و ئامانجی ئەوەبوو لەتێکۆشانی کۆمەڵایەتی ژندا قۆناغێکی نوێ زیادبکات. بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرەنجەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادی ژن دەکرد.

سودی لە ئەزموونەکانی وەردەگرت

هەموو کاتێک سەرەنجی لەسەر خۆ بەرەپێشبردن بوو. هەموو کاتێک لە ڕووی تاکتیکی سەربازییەوە خۆی نوێ دەکردەوە و هەمیشە لە بیری دارشتنەوەی ستراتیژی کاریگەری بوو، بۆئەمەش بیرۆکەی نوێی دادەهێنا. هەموو کاتێک سودی لە ئەزموونەکانی پێشووی وەردەگرت و لە هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پێشوییدا بوو.

ئازایەتی، بڕیارداری و فیداکاری

شەهید ڕۆژین لە هەموو جێگەیەکدا بە کەسایەتی پاک و درووستییەوە بووە سەرچاوەی مۆراڵ و هێز. لە ساڵی ٢٠١٦دا لە دوای سەرکەوتنی گەورەی هەڵمەتی منبج، چەتەکان بە سەختییەوە هێرشی سەر شەهبایان کرد. لە بەرەی پێشەوەی هەڵـمەتی شەهبادا بوو. ڕۆژین بە ئازایەتی و فیداکاری لە ناو شەڕدا دەناسرایەوە، هەموو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانی دەکرد و ئیلهام و هێزی دەبەخشی بە هاوڕێکانی، لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا لە گوندی شێلای شەهبا شەهید بوو.