"زینێک چوو، هەزاران زین شوێنی دەگرنەوە"
کەسوکاری گەریلای یەژاستار زین زاگرۆس کە ١ ی نیسان لە گارە شەهید بوو، گوتیان: "هێزی گەریلا کۆتایی بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەهێنێت، تا کۆتایی پشتگیری لە گەریلاکانمان دەکەین".
کەسوکاری گەریلای یەژاستار زین زاگرۆس کە ١ ی نیسان لە گارە شەهید بوو، گوتیان: "هێزی گەریلا کۆتایی بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەهێنێت، تا کۆتایی پشتگیری لە گەریلاکانمان دەکەین".
خەڵکی کانتۆنی فورات لە گودنی یارەمەزی باشووری کۆبانێ سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید زین زاگرۆس کرد، گەریلای یەژاستار زین زاگرۆس، ١ ی نیسان لە هەرێمی گارە شەهیدبوو. گەل بەڵێنی تۆڵەکردنەوە و دڵسۆزی بۆ شەهیدان دووپاتکردەوە.
پەیوەست بە بەرخۆدانی شەهید زین زاگرۆس، خزمەکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، زینێک چووە بەڵام هەزاران زین جێگەی دەگرنەوە.
خاڵی شەهید زین زاگرۆس، فەرهاد محەمەد رایگەیاند هەزاران زین شوێنی دەگرنەوە و درێژە بە ڕێگەی دەدەن. گوتی: "گەریلا ئازادەکان بۆ ئێمە هەموو شتێکن. ئەوان ژیانیان بۆ ئێمە فیداکردووە. ئێمەش بە بەرخۆدانی گەریلا شانازی دەکەین و سەربەرزین. هەتا ستەم و زۆرداری لەسەر گەلەکەمان بێت، ئێمەش ڕێگەی بەرخۆدان و تێکۆشان دەگرین، هیچ ڕێگەیەکی تر نییە. با گەریلاکانمان بزانن ئێمە تا کۆتایی پشتگیریان دەکەین. ئیرادەمان کۆتایی بە تەکنیکەکانیان دەهێنێت".
خاڵۆزای شەهید زین، سەباح محەمەد دووپاتی کردەوە شەهید هەر لە مناڵییەوە ئەوینداری ئازادی بووە و گوتی: "زین لە مناڵییەوە گرێدراوی تەڤگەری ئازادی بوو، بە خاڵی دەگوت هەڵبەستی کوردیم فێربکە، تاوەکو بەسەر گەریلا و کوردستان هەڵبەست بڵێم. زین بە تێکۆشانی خۆی بووە ئەوینداری ئازاد و گەیشتە ئامانجەکەی".