سوپای تورک شەهبای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی سمۆقای سەر بە ناوچەی شەهبای تۆپباران کرد.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی سمۆقای سەر بە ناوچەی شەهبای تۆپباران کرد.
بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٦:٤٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندی سمۆقای سەر بە ناوچەی شەهبا تۆپباران کرا.
لە لایەکی دیکەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٤:٣٠ گوندەکانی ئوم ئەلخێر، تەیلا، مجێبلا شێرابی و درداری سەر بە تل تەمر تۆپباران کران.
هەروەها لە کاتژمێر ١١:٤٠-یش گوندەکانی مجاربا شەراب کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی تل تەمر تۆپباران کرابوو.
دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک بە شێوەیەی سیستماتیک ناوچە مەدەنییەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات. تا ئێستا ل ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بە سەدان کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان هەزار کەسیش بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و ئاوارە بوون.
ز.ش