قەسەدە: لە تل تەمر ٩ چەتە کوژران
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی وڵامی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمردا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ٩ چەتەی سوپای تورک لە تل تەمر کوژران.
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی وڵامی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمردا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ٩ چەتەی سوپای تورک لە تل تەمر کوژران.
ناوەندی رایگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا، رایگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"١٢ی شوبات سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە دەوروبەری گوندەکانی ئەریشا، قاسمیە و داودیە ویستیان هێرش بکەنە سەر شارۆچکەی تل تەمر.
ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر وڵامی هێرشی داگیرکەرانیان دایەوە و شەڕ و پێکدانان روویدا و لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییەکان، ٩ چەتەی داگیرکەر کوژران."
ز.ش