لە عەزاز و مارع ٩ چەتەی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزکاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە عەزاز و مارع لە چالاکیەکانیاندا ٩ چەتە کوژراون و ٧ چەتەش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزکاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە عەزاز و مارع لە چالاکیەکانیاندا ٩ چەتە کوژراون و ٧ چەتەش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزکاری عەفرین (HRE) لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، لە هەرێمەکانی عەزاز و مارع لەدژی گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە نزیک گوندی کەفەر خاشەر – کەفەر کەلبوونی سەر بە هەرێمی عەزاز چالاکییان لەدژی گروپی جەبهەت ئەلشامیە و ئەحرار شومال ئەنجامداوە و ٣ چەتە کوژرون و ٤ چەتەش برینداربوون.
هەروەها سەنگەرێکی چەتەکان ڕووخێنراوە و ٢ چەکی AK-47 کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان.
لە هەرێمی مارعیش لەدژی خاڵی کۆنتڕۆڵی لیوا سوڵتان فاتیح چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژراون و ٣ چەتەش بریندارکراون.
لە هەرێمی مارع لە گوندی هەزوانە چالاکیەکی تر ئەنجامدراوە و ٣ چەتە کوژراون.
لە گوندی توویسی مارع هەروەها چالاکیەکی سویقاست پێکهێنراوە و چەتەیەک کوژراوە.
دوای چالاکیەکان سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی ناوچەی شێراوا و شەرای عەفرین و گوندەکانی شەهبایان تۆپباران کردووە.
ف.ق