ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیادی کردووە
کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە هەرێمەکە زیادی کردووە و نەخۆشێکی تریش گیانی لەدەستداوە.
کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە هەرێمەکە زیادی کردووە و نەخۆشێکی تریش گیانی لەدەستداوە.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
مستەفا ڕایگەیاند کە ١٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و کەسێکی تریش گیانی لەدەستداوە. ١٤ کەسیان خەڵکی هەرێمی جزیر و ٥ کەسیش خەڵکی هەرێمی شەهبان.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، تا ئێستا ١٣٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیش چاکبوونەوەتەوە.
ف.ق