ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەیشتە ١١٩ کەس
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەو پێیەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ١١٩ کەس و ١٠ کەسیش چاکبوونەوە.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەو پێیەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ١١٩ کەس و ١٠ کەسیش چاکبوونەوە.
دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە ١٨ کەس تر تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بوون و بەو پێیەش تا ئێستا ١١٩ حاڵەت تۆماکراون و ١٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
دکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ڕایگەیاند، لە هەرێمەکە ١٨ کەس تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
جوان مستەفا وتی، لە قامشلۆ ٩، لە حەسەکە ٢ ، لە ڕمێلان کەسێک، لە دیرەزۆر ٢ کەس، لە کۆبانێ ٣ کەس و لە ڕەقاش کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەوش ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە ١١٩ کەس.
دکتور جوان مستەفا ئاشکراشی کرد کە ٥ کەسی تر چاکبوونەتەوە و بەو پێیەش تا ئێستا ١٠ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستاش ٥ کەس لە باکوور و ڕۆژئاوای سوریا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ف.ق