یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی خۆی ئاشکرا کرد
یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە رایگەیاند، یەکێک لە شەڕڤانانیان بە ناوی دیار عەفرین لە ١٣ی ئەم مانگەدا لە حەلەب لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بووە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە رایگەیاند، یەکێک لە شەڕڤانانیان بە ناوی دیار عەفرین لە ١٣ی ئەم مانگەدا لە حەلەب لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بووە.
ناوەندی رایگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە لێدوانێکدا ناسنامەی شەهیدێکی خۆی ئاشکرا کرد.
لە لێدوانەکەی یەپەگەدا هاتووە:
"هاوڕێمان دیارعەفرین لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا، لە رۆژی ١٣ی شوبات لە حەلەب لە ئەنجامی نەخۆشیەکدا شەهید بوو.
هاورێ دیارعەفرین، کە لە عەفرین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو و گەورە بوو، خۆڕاگریە گەورەکەی عەفرین لە دژی داگیرکەران کاریگەری لەسەر دروست کرد و لە ناو ریزەکانی شۆڕشی ئازادی بە شێوەیەکی چالاک جێی گرت. هاورێ دیار، بە ئیرادەیەکی خۆنەویست و کەسایەتیەکی رەنجدەرانە، هەمیشە خاوەنی هەڵوێستێکی پێشەنگی تێکۆشەرانە بوو.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیە یە:
نازناو: دیار عەفرین
ناوی تەواو: ئەحمەد کەدرۆ
ناوی دایک:ئەلیف
ناوی باوک: خالید
شوێنی لەدایک بوون: عەفرین
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: حەلەب- ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠
ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێمان دیارعەفریندا هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بە ڕێزەوە بە بیر دینینەوە. بە تایبەتیش سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکەمان و گشت گەلەکەمان دەکەین."
ز.ش