فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند ناوچەیەکی بادینان بۆردمان دەکەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەند ناوچەیەکیان لە باشوری کوردستان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی سگێری لە ناوچەی نهێلە و چیای گارەی لە نزیک شارۆچکەی ئامێدی لە باشوری کوردستان بۆردومان کردووە.

هێشتا زانیاری ئەوتۆ دەربارەی زیانەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پاش بۆردومانەکە ئاگر لە زەوییەکانی ناوچەکە بەربووە.

جێی ئاماژەیە، ئەمە دووەم جارە لەم هەفتەیەدا، گوندی سگێری بۆردومان دەکرێت.