بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان خستەڕوو

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە لە گۆشەگیرییەکی دژواردان، بە مەبەستی دیدار داواکارییان خستەڕوو.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی سێ ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازاندرێت. ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ هەروەها برای عومەر خەیری کۆنار، عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆلات یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گستیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

بنەماڵەکان لە رێگەی داواکاری گشتیی کۆماریی بورسا داواکارییان گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی لقی جێبەجێ کردنی سزا لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی باڵای ئیمرآڵی.

٣ ساڵە هیچ هەواڵیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت، دوایین جار عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ توانیبووی بە تەلەفون لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بۆ چەند خولەک قسەبکات. لەلایەکی دیکەوە پارێزەرەکانی لە ئابی ٢٠١٩ەوە نەیانتوانیوە بچنە ئیمراڵی.

هـ . ب