دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژێت

لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بەناوی "هۆشیار حەسەن زادە" (٢٠ ساڵ) دەکوژن.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناوچەکە "هێزەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک کۆڵبەر لە نزیک گوندی "زەلە" لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، بەناوی "هۆشیار حەسەن زادە" دەکوژن".

جێی ئاماژەیە، زۆرێک لە هاونیشتیمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان، لەنێوان سنوورەکانی باشور و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری کۆڵبەری دەکەن بۆ دەسکەوتنی بژێوی، ئەوەش بەهۆی خراپی باری ژیان و ئەو بێکارییە سیستەماتیکەی ڕژێمی ئێران سەپاندوویەتی.

ساڵانە لەپاڵ کارەساتە ژینگەیەکانی وەک لافاو و داڕمانی بەفر و کەوتنەخوارەوە، سەدان کۆڵبەری کورد بە فیشەکی هێزەکانی ڕژێمی ئێران دەمرن، ئەم کۆڵبەرانە بەهۆی دۆخی سەختی بژێوی و سیاسەتی برسیکردنی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچارن ئەم کارە بکەن.