كۆچی ماسی باڵنده‌ی وان ده‌ستیپێكرد
ملیۆنان ماسی وان بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه و گه‌راكانیان له چه‌مه‌كان دابنێن له گۆلی وانه‌وه كه ئاوه‌كه‌ی گازی هه‌یه، ده‌ست به كۆچه په‌رجو ئاساكهیان ده‌كه‌ن.
ملیۆنان ماسی وان بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه و گه‌راكانیان له چه‌مه‌كان دابنێن له گۆلی وانه‌وه كه ئاوه‌كه‌ی گازی هه‌یه، ده‌ست به كۆچه په‌رجو ئاساكهیان ده‌كه‌ن.
كۆچی ماسییه‌كانی وان كه وه‌ك واسی باڵنده‌ی باكوری كوردستان ده‌ناسرێن، ده‌ستیپێكرد. ئه‌و ماسیانه له ١٥ی نیسان تا ١٥ تهمووز ده‌ست به كۆچ ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆچه له جیهاندا وه‌ك قهرهباڵترین كۆچی گیانداران ناسراوه.
كۆچه‌كه زیاتر له نێوان مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران ده‌كرێت. ماسی وان ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له ناو ئاوی به گازی گۆلی وان به‌سه‌ر ده‌بات و دواتر رووده‌كاته ئه‌و چه‌مانه‌ی ده‌ڕژێنه ناو گۆلی وانه‌وه.
له كاتی كۆچ و گه‌شتدا زۆر ئاسته‌نگ دێنه به‌رده‌م ماسییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هێلكه‌كانیان بخه‌نه ناو ئاوه‌كه، ده‌فڕن و به‌م جۆره ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میان تێپه‌ڕێنن. ئه‌و ماسانه دوای ئه‌وه‌ی هێلكه‌كانی خۆیان دانا جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گۆلی وان.
ئه‌م ماسیانه له جیهاندا ته‌نیا له گۆلی وان هه‌ن و له كاتی كۆچ و گه‌شتدا ده‌كرێنه ئامانجی نه‌وره‌س، مار و راوچییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ و چڕ كۆچ ده‌كه‌ن له تهنكاوهكاندا هه‌ندێك جار مردار ده‌بنه‌وه. ئه‌و ماسیانه به‌ره‌و چه‌مه‌كانی زیلان، ده‌لیچای و به‌ندیماهی كۆچ ده‌كه‌ن و له‌م كۆچه‌دا دیمه‌نی جوان ده‌خوڵقێنن. بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه هه‌موو جارێك به هه‌زاران كه‌س له كوردستان و شاره‌كانی توركیاوه دێن بۆ وان.
هـ . ب