لەگەڵ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد زیندووبووەوە. بەم هۆکارەی گەلی کورد و گەلانی بندەست ئەو ڕۆژە بە پێرۆز دەزانن، بەتایبەت گەلی کورد لەو ڕۆژدا ڕوودەکەنە ئامارا. هەر لەو ڕۆژدا لە هەموو جیهاندا نەمام دەچێنرێت و ماناداری ژینگەیی لە ڕۆژەکە بارەکەن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە پاراستنی خاک و بەهاکانی ئازادیدان بە جۆش و مۆراڵێکی مەزنەوە ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەن. لەو بارەوە هەردوو گەریلانی هەپەگە؛ باوەڕ هەبەش و هاشم هاڤین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆز کرد و بە جۆشەوە هەستی خۆیان دەبڕی.
باوەڕ هەبەش: بە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد درووستبوو. ئەمە حەقیقەتێکە؛ پێش لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ شتێک نەبوو بەناوی گەلی کوردەوە. بەڵام لە ساتێکدا ڕێبەر ئاپۆ وەک خۆری ئازادی لە کوردستاندا هەڵهات، گەلی کوردیش سەرلەنوێ درووستبووەوە. ڕۆژە تاریکەکان کۆتای هات و ڕێگەی ئایندەی ئازاد ڕووناک بووەوە. لەمڕۆدا بە ملیۆنان ئازادی خواز لە دەووری پارادایمی ڕێبەرێتی ئازاد تێدەکۆشن. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە گەلانی بندەست هەبوونی خۆیان لە هەبوونی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە.
ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پارادایمێکی نوێی پێشکەش کردین و بە سایەیی ئەمەوە تێکۆشانمان فراوانتر کرد. ڕێبەرێتی ژیانی خۆی لە پێناو مافداری گەلی کورددا بەخشی. گەلی کورد کە وەک نەبوویەک حسابی بۆدەکرا لە سایەیی ڕێبەر ئاپووە گەیشتووە بە ئاستێکی ستراتیژی. سیستەمێک هەبوو کە بە نەبوویەک سەیری ژنانی کوردی دەکرد، هەموو شتێکی لێ وەرگرتبوونەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادی ژن پارادایمی پارادایمی نوێی هێنایە ئارا و ئەمەش بۆ ژنانی بندەست بووە هیوایەکی نوێ. ئێمەیش وەک میلیتانانی فیدای ڕێبەر ئاپۆ دەمانەوێت لەسەر هێڵی ژنی ئازاد پێشکەوین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ٤ی نیسان لە گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین.
هاشم هاڤین: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆکاری خودناسینی بۆ گەلانی بندەست. کۆمەڵگەیەک کە لە هەموو مافەکانی دابڕێندرابوو، لەگەڵ ڕۆژبوونییدا سەرلەنوێ هیوایی بۆ گەڕایەوە. بۆیە ٤ی نیسان بە تەنها ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ نییە، هاوکات ڕۆژبوونی ژیانەوەیە. ستەمە تەنها بە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لێکبدرێتەوە، ڕاستییەکە؛ ڕۆژبوونی مرۆڤانی ئازادیخوازە. هەو هیوایەیی ڕێبەر ئاپۆ ئافراندنی لە هەر ساتێکدا مەزن دەبێت. ئەمەمش بەڕوونی لە نێو تێکۆشاندا دەبیندرێت.
هەبوونی ڕێبەرێتی بۆ مۆرڤایەتی دەرفەتێکی مەزنە. بۆیە دەبێت بە هەموو بوونمانەوە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەین. بۆ درووست تێگەشتنی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە هێڵی هەڤاڵ زیلان بە بنەما بگرین. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەمووکات لەسەر ئەو هێڵە دەبین. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە ڕۆژبوونی گەلانی بندەست. جارێکی دیکە ٤ی نیسان پیرۆز دەکەین و باوەڕداریمان ڕێبەرێتییەکی ئازادی بە ڕێگەی سەرکەووتنەوە تاجدار بکەین.