نوێکرایەوە

هەپەگە یادی شەهیدانی زاپی کردەوە

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای بەناوەکانی ئارژین، زەریان و باران کە لە زاپ دا شەهید بوون رایگەیاند و وتی: "هەڤاڵانمان ئارژین، زەریان و باران کە هەموو ژیانی خۆیان لە پێناو ئازادی گەلەکەمان بەخشی، پێگەی پڕ لە شکۆیان لە مێژووی گەلەکەماند بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە."

هەڤاڵانمان ئارژین، زەریان و باران، بەو هۆشیارییەکی قووڵەوە لەوەی کە هەموو دەستکەوتەکانی کوردستان تەنیا بە بەردەوامیدانی تێکۆشان لە هێڵی فیدایی بووندا بەدی دێت، هەر لە یەکەم هەنگاوی بەشدار بوونیان لە ڕیزەکانی گەریلا، بۆ ئازادی گەلەکەمان بێ ڕیا بە ئیرادەیەکی فیداییانەوە تێکۆشان و جێگای بەرزی پڕ لە شکۆیان لە مێژووی شانازی گەلەکەماندا بەدەست هێنا. ئەم هەڤاڵانە، کە لەگەڵ پاراستنی جەوهەری خۆیان و سەرەڕای هەموو هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی حکومەتە داگیرکەر و چەوسێنەرەکانی کوردستان، دەستیان بە تێکۆشان کرد و گەورەترین گورزیان لە خەونی سەدان ساڵەی داگیرکەران وەشاند. هەڤاڵانمان ئارژین، زەریان و باران، کە بە هەست و ڕۆحەوە لە راستی تۆڵەسێنی پەکەکە تێگەیستبوون، بە هەموو توانایانەوە تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی بەرامبەر گەلەکەمان کرابوو کردەوە و ئەرکی مێژوویی خۆیان لەو بارەوە جێبەجێ کرد. هەڤاڵانمان کە فیداکارییان وەک بەشێک لە ژیانی کەسایەتی خۆیاندا بەرجەستە کرد، وەک شوێن  کەوتوانی فەرماندەی پێشەنگمان، هەڤاڵ زیلان-زەینەب کناجی، لە هەڵوێستی فیداییانەی خۆیاندا، لە پێناو ئازادی گەلەکەیاندا بە بێ دوودڵی تێکۆشان و شەهید بوون. بەم شێوەیەش وەک تێکۆشەرێکی ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکانمان سەرکەوتن و جێگەی خۆیان لە دڵی هەموو هەڤاڵانیاندا کردەوە.

سەرەتا وەک هەڤاڵانی ئارژین، زەریان و باران پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە تایبەتی ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین و جارێکی تر بەڕێزدارییەو یادی بەنرخی شەهیدانی فیداییمان بەرز ڕادەگرین و بەڵێن دەدەین هەتا بەدی هێنانی خەونەکانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

زانیاری لە سەر هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارژین میرزا

ناو و ناسناو: گوڵسون تان

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک  و باوک: مەولودە – ساڵح

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ / زاپ

****************************

ناسناو: زەریان دەنیز ساریا

ناو و ناسناو:ئەسرا تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ

ناوی دایک و باوک: زاهیدە - عوسمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ زاپ

*******************************

ناسناو: باران زیلان

ناو و ناسناو: ئەیوب موبارەکی

شوێنی لەدایکبوون: دێولان (سنە)

ناوی دایک و باوک: فریشتە - محەمەد سەعید

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤/ زاپ

***********************