رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پەروەردە لە دژی توند و تیژی دژی ژنان

نوسینگەی ناوچەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، خولێکی خزمەتگوزارییان بۆ باشکردن و پێشبردنی ئەو تیمە تەندروستیانە کە دەربارەی قوربانیانی توندوتیژی جەستەی و رەگەزی کاردەکەن، کردەوە.

پەرەوەردەکە لە پایتەختی تونس ئەنجانمدرا و لە پەرەوەردەکەدا ئامانج ئەوەبوو، کە تیمەکان بەزوترین کات هاوکاری دەرونی پێشکەشی ئەو ژنانە بکەن کە دوچاری توندوتیژی بوونەوەتەوە.

ئامانج لەم پەرەوەردەیە ئەوەیە کە راهێنان لە رووی کارامەیی تەکنیکی و پراکتیکی بدرێت بە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، نوێنەری کۆمەڵگای سڤیل و کارمەندانی تەندروستی.

مەلانێ هەدیە پسپۆری کارکردن لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، وتی"ئەم هاوکارییە کە لە نێوان دووناوچەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدایە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی ئەزموونەکانی خۆیان پێکەوە تاوتوێبکەن، لە لایەکی تریشەوە بۆ دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی نوێ گرنگە"

لەم پەرەوەردەیەدا کارمەندانی تەندروستی لە ١٢ وڵاتەوە تێدا بەشداربوون.

تەنها لە ناوچەی ئەورپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆی چوار ژن، ژنێک ڕوبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە.