شاندێکی نێونەتەوەیی بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کە لەلایەن تورکیاوە سەپێندراوە، دوای چاوپێکەوتنیان لە وەزارەتی داد کرد و لەپێش بینای وەزارەتدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
پەڕلەمانتارانی دەم پارتی بەشداری کۆنفراسە ڕۆژنامەوانییەکە بوون. بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ئەم کەسانەن:
"واڵتەر بایر سەرۆکی پارتی چەپی ئەوروپا، فرانسیسکا گیرا ئەندام پەڕلەمانی هاوپەیمانی چەپی سەوزی ئیتاڵیا، ماتیۆ ماسا، ئیدواردۆ خۆرخی کۆستا ئەندامی پەرلەمانی پرتوگال، ئەندامی پەرلەمان لە کەتەلۆنیا ئیولالیا ڕیگوانت کورا، لە دەستەی بەڕێوەبەری سی یو پی کەتەلۆنیا بلای تابارنیر، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی لایەنگری کوردی پارتی سووری نەرویج ئان کولسەنگ بێرگ، بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکارانی ئیتاڵیا کاترینا پۆسترینۆ، بەڕێوەبەری فیدارسیۆنی کرێکارانی ئیتاڵیا فرانسیسکا باروفالدی، ڕۆژنامەوان بینیدیتا ڕۆسی، دانیلا گالی، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەنیستی ئەنجومەنی شارەوانی گەورە شاری پاریس ڕافایل پریمێت، بەڕێوەبەری هەرێمی هێسن لە پارتی چەپی ئەڵمانیا جاکۆب میجێندا، بەڕێوەبەری پارتی چەپی ئەڵمانیا یوسف کاراچیلیک."
ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی هێرشی داگیرکاری
فرانسیسکا گیرا ئەندام پەڕلەمانی هاوپەیمانی چەپی سەوزی ئیتاڵیا ڕاگەیاندراوی هاوبەشی خوێندەوە و پشتگیری بۆ گەلی کورد نیشاندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەم کاتەدا بۆ ئەوەی توانای پەرەپێدانی ستراتیژیی ببینین لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە، پێمان وایە پەویوەندیدان لەگەڵ تورکیادا زۆر گرنگە، هەروەها دەستنیشانکردنی دەنگی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە."
لە دێژەدا، ئاماژەش بە مەترسی و پشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا و حەلەب کراو و جەختکرایەوە لەوەی ژیانی هەزارن مەدەنی و بەتایبەت کوردان خراوەتە مەترسییەوە. دەستنیاشنکرا شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ دیاریکردنی چارەنوس و بەرخۆدان لەدژی فشارەکان و تێکۆشان لە دژی داعش ئەزموونێکی بێهاوتایە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە مەترسییەکانی داعش کراو و ئەم داوایە کرا: "ڕاوەستاندنی تووندووتیژییەکان و ڕێگریکردن لە کارەساتی نوێی مرۆیی، پێویستی بە چالاکی و بڕیاری بەپەلە هەیە."
'لە ئیمراڵییدا کردەوەی نایاسایی لە ئارادایە'
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا دۆخی گەلی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا دەرنجامی کاریگەر لەخۆیدا دێنێتە ئاراوە و جەختکرایەوە لە گرنگی بەشداری ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی دیالۆگ و لێکتێگەشتن، بەتایبەت لەپرۆسەی ئاشتی ٢٠١٣-٢٠١٥دا و وترا: "ڕاگرتنی بەڕێز ئۆجالان لەژێر گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی ئیمراڵیدا بە هەموو پێوەرەکان لەدژی یاسا نێونەتەوەی و نەتەوەییەکانە."
'دەبێت ئۆجالان ئازاد ببێت'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا وێڕای ڕەخنە گرتن لەو مامەلەیەی دەوڵەتی تورک و بە بیرهێنانەوەی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورپا، ئاماژە بەوەدرا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە و گوترا: "بۆئەوە لێرەین تا حکومەتی تورک لە گرنگی یاسا نێونەتەوەییەکان و پێوانەکانی مافی مرۆڤ ئاگادارکەینەوە. بۆیە داوا دەکەین دەستبەجێ بەڕێز ئۆجالان ئازادبکرێت و گفتوگۆیەکی کۆنکرێتی بۆ ئاشتی دەستپێبکرێت. لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تا ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە بۆ گەلی کورد پێکبهێندرێت و بەڕیز ئۆجالان ئازاد ببێت."