بە دیمەن

ژنە دەرهێنەرە کوردەکان لە ئەڵمانیا چەندین خەڵاتیان بردەوە

لە خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی، دەرهێنەر ئایشە پۆڵات بە فیلمی "لە خاڵی کوێر" خەڵاتی باشترین سیناریۆ و باشترین دەرهێنەر و باشترین بەرهەمی بەدەستهێنا، هەروەها فیلمەکانی سۆلین یوسف و میلینا ئابۆیان چەندین خەڵاتیان بەدەستهێنا.

خەڵاتی فیلمی ئەڵمانیا لە بواری سینەما و هونەر یەکێک لە مەراسیمە گرنگەکانی ئەڵمانیایە، ئێوارەی هەینی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا مەراسیمەکە بەڕێوەچوو، براوەکان ئاشکراکران. ژنە دەرهێنەرە کوردەکان چەندین خەڵاتیان بەدەستهێنا.

فیلمی "لە خاڵی کوێر"ی دەرهێنەر ئایشە پۆڵات خەڵاتی باشترین سیناریۆ و باشترین دەرهێنەر و باشترین بەرهەمی بەدەستهێنا.

پۆڵات خەڵاتەکەی پێشکەش کرد بۆ هەموو ئەو ژنانەی "قارەمانانە بۆ دادپەروەری و ئازادی تێدەکۆشن". فیلمەکە لە قەرس دەرهێنراوە، باس لە ڕفاندن و کوشتنی کوردان دەکات لەلایەن ژیتەمەوە.

فیلمی "سەرکەوتن" لە دەرهێنانی سلێمان یوسفی خەڵکی دهۆک، خەڵاتی باشترین فیلمی مناڵانی بەدەستهێنا.

هەروەها فیلمی "ئیلاها" لە دەرهێنانی میلینا ئابۆیان دوو خەڵاتی بەدەستهێنا.

خەڵاتی فیلمی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٥١ ـەوە دەدرێت و لە سینەمای ئەڵمانیادا وەک خەڵاتێکی کاریگەی دەبینرێت.