بایدن: ترەمپ وڵاتی کردووەتە گۆڕەپانی شەڕ

جۆ بایدن کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بە تێکدانی ڕووداوەکانی مینیسوتای تاوانبار کرد و ڕایگەیاند، ترەمپ وڵاتی کردووەتە گۆڕەپانی شەڕ.

لە ئەمریکا کە ڕاپەرینی دوای کوشتنی جۆرج فلۆید بەردەوامە، دۆناڵد ترەمپ بە لێدوانە توند و تێکدەریەکانی زیاتر دەبێتە ڕۆژەڤ. قسەکانی ترەمپ لەبارەی ڕەشپێستەکان، نەژادپەرستی زیاتر دەکات.

جۆ بایدن ئەندامێ پارتی دیموکرات کە لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمدا ڕکابەری بەهێزی ترەمپ بوو، ناڕەزایی تووندی لەبەرانبەر ترەمپ دەربڕی. بایدن ڕایگەیاند، وڵات ئەمریکای کردووەتە، گۆرەپانی شەڕ و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئەو وەک سەرۆک هەڵبژێردرێت، ئەو برینانە ساڕێژ دەکات کە بەهۆی زیادکردنی نەژادپەرستی، دروست بوون.

جۆ بایدن ئاماژەی بە خنکاندنی جۆرج فلۆید لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کرد و وتی،"مردنی جۆرج فلۆیدی ٤٦ ساڵ هەفتەیەک لەمەوبەر ، بۆ وڵات و هەموو تاکێکی ئەمریکا سەرسوڕمانێکی گەورە بوو."

ف.ق