جنێف: زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لەدژی نەژادپەرستی ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە شاری جنێفی سویسرا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لەدژی توندوتیژی و دژایەتیکردنی ڕەشپێستەکان ڕژانە ناو شەقامەکان.

لەسەر بانگەوازی "Black Lives Matter Suisse romande" کە دوای کوشتنی جۆرج فڵۆیدی ئەمریکی دامەزرا، ڕۆژی سێشەممە خۆپیشاندانێکی گەورە ڕێکخرا.

لە چالاکیەکەدا کە لە ناوەندی شار ئەنجامدرا، پانکارتی ' بیدەنگی دەکوژێت' ، 'من ڕەشم، من هەم'  و 'دادپەروەری نەبێت ئاشتی نابێت' بەرز کرانەوە.

ئەو کەسەی بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەی کرد وتی،"ئێمە بەرەو وڵاتێکی تر کە باشترە و جێگای نەژادپەرستی تێدا نابێتەوە، دەڕۆین."

"Black Lives Matter Suisse romande" ناڕەزایی لەبەرانبەر نەژادپەرستی و توندوتیژی پۆلیس پیشاندا و دەیەوێت نەژادپەرستیەکی ڕێک و پێک لە سویسرا دروست بکات.

خۆپیشاندان بە هەمان ئامانج لە شارەکانی نوچاتیل، بێرن، باسل و زوریخ و ڕۆژی یەکشەمەش لە لۆزان ئەنجامدرابوون.

هەروەها لە شاری نوجاتیل بۆ ئەوەی پەیکەری کۆیلایەتی دێڤید دی پوری هەڵبگیرێت، دەست بە کەمپینی ئیمزاکۆکردنەوە کرا.

ف.ق