دەریاچەی نیوزیدلەری نەمسا وشک دەکات

ئاوی دەریاچەى نیوزیدلەر لە نەمسا رووی لە کەمبوونەوە کردووە و  لە ساڵی ١٩٦٠ تاوەکو ئێستا ئاوی دەریاچەکە بەو رێژەیە کەمی نەکردووە.

دەریاچەى نیوزیدلەری مەترسیی وشکبوونی لەسەرە و ئەگەر کار بۆ پاراستنی نەکرێت، ئەوا لە ماوەیەکى کەمدا کەشتییەکانى دەریاچەکە لەسەر گڵی ژێر دەریاچەکەدا رادەوەستن.

دەریاچەى نیوزیدلەری  بە زۆری لە وڵاتی نەمسادایە و بەشێکیشی لە وڵاتی هەنگاریادایە و لە هەنگاریا پێی دەوترێت دەریاچەى فیرتۆ. بەرپرسانی نەمسا پلانی ئەوەیان هەیە بە هاوکاریی هەنگاریا ئاراستەى ئاوەکان بۆ سەر دەریاچەکە بپارێزن و سەرچاوەی ئاوی تر روو لە دەریاچەکە بکەن.

دەریاچەى نیوزیدلەری بەشێک لە کەلەپوری جیهانی لە لایەن یونسکۆ وەک کەلەپوری جیهانی تۆمار کراوە، بەڵام بەهۆی گەرمبوونی هەوای گۆی زەوییەوە ئاستی ئاوەکەى دابەزیوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئاستی ئاوەکەى رووی لە کەمبوون کردووە، بەڵام لە ساڵانی پێشتردا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە کەمیی ئاوەکەى قەرەبوو کرابوویەوە و بەڵام ئێستا دووبارە رێژەى ئاوی دەریاچەکە زۆر کەمیکردووە، بۆیە لە هەوڵدان رێگا چارەیەک بۆ پاراستنی دەریاچەکە بدۆزنەوە.

ژ.ت