دەگوترێت کۆڤید١٩ لە گەرمادا زۆر بڵاونابێتەوە

بە پێی لێکۆلینەوەیەک پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە گەرمای هاویندا زۆر بڵاونابێتەوە، بەڵام مەترسیەکە ئەوەیە کە لە زستاندا بە شێوەیەکی زۆر بڵاودەبێتەوە.

بە پێی لێکۆلینەوەیەکی گۆڤاری تەندروستی جاما نێتوورک ئۆپن، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەتی لە بەرانبەر گەرمای هاوین هەستیارە. بە پێی لێکۆلینەوەی گۆڤارەکە کە سەر بە زانکۆی ماریلانی ئینیستیتوی ڤیرۆلۆژی محەمەد سەجادیە، لێکۆلینەوە لە ٥٠ شار کراوە و پەتاکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ٨ شار دروست کردووە، بەڵام لە ٤٢ شارەکەی تر کە گەرمن کاریگەری زۆریان دروست نەکردووە.

بە پێی لێکۆلینەوەکە ڤایرۆسی کۆڤید١٩ زیاتر لەو وڵاتانەدا هەیە کە پلەی گەرما لەنێوان سفر بۆ ١٠ پلەدایە، واتە وەرزی زستان مەترسیدارە.

بە پێی ئەنجامەکە کۆڤید ١٩ زیاتر لە کەشوهەوای شێداردا بڵاودەبێتەوە و باسی ئەوە دەکرێت کە ڤایرۆسەکە لە کەشوهەوای گەرمای وشکدا ناتوانێت زۆر بڵاوببێتەوە.

ف.ق