فەڕەنسا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات
سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن، پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی كرد و هەردووکیان جەختیان لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە عێراق کرد.
سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن، پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی كرد و هەردووکیان جەختیان لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە عێراق کرد.
ئەحمەد کەرکوکی
ناوەندی هەواڵەکان
نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی عێراق مستەفا كازمی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بەو پەیوەندیەی ئیمانوێڵ ماکرۆن و مەستەفا کازمی و رایگەیاندووە، لەو پەیوەندییەدا عێراق دەیەوێ زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ فەرەنسادا بدات، هەریەک لەئیمانوێڵ ماکرۆن و مەستەفا کازمی گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە چۆنێتیی پتەوتركردنی رۆڵی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
وەكو لەڕاگەیەندراوەكەدا خراوەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا لێكەوتەكانی قەیرانی ئێستا لەگەڵ پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق باسی لێوەكراوە، هەروەها ئیمانوێڵ ماکرۆن و مەستەفا کازمی تاوتوێی چۆنێتی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناشیان كردووە.
ز.ش