قەیرانەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر یەکێتی ئەوروپا دروست کردووە

بە پێی لێکۆلینەوەیەک کە لە سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدراوە، سێ لەسەر پێنجی دانیشتووانی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە دۆخێکی خراپی ئابوریدان. هەروەها سیاسەتەکانی یەکێتیەکە ناتوانێت قەیرانەکە چارەسەر بکات.

پەرلەمانی ئەوروپا لێکۆلینەوەیەکی فراوانی لە چوارچێوەی ٢١ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدا و بۆچوونی زیاتر لە ٢١ هەزار کەس وەرگیرا.

لە ڕاپرسیەکەدا پرسیار لەبارەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری کرا. بە پێی ڕاپرسیەکە ٦٠%ی بەشداربووان رایان وابوو کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری هاوڵاتیان دروست کردووە.

بە پێی ڕاپرسیەکە ٣٠% دانیشتووانی ئەوروپا بەهۆی کۆرۆناوە دۆخی ئابوریان لاواز بووە و ٢٣%ی خەڵکی بێکاربوون.

یەک لەسەر حەوتی هاوڵاتیان ناتوانن کرێ و باج بدات

یەکێک لە بابەتی گرنگی ڕاپرسیەکە ئەوەبوون کە قەیرانەکە وایکردووە، دانیشتووانی ئەوروپا ناتوانن باج بە حکومەتەکان بدەن. بەو پێیەش ١٤%ی خەڵکی ناتوانن باج و کرێ و قەرزەکانیان بدەنەوە.

١٠% داوای هاوکاری و ٣%ی خەڵکیش مایەپووچ بوون

بە پێی لێکۆلینەوەکە ١٠%ی خەڵکی بەهۆی قەیرانەکە داوای قەرزیان لە هاوڕێ و خانەوادەکەیان کردووە و ٣%ی خەڵکیش بە تەواوی مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.

سێ لەسەر پێنج خەڵکی ناڕازین

بەشێکی زۆری بەشداربووان ڕایانگەیاند، ئەوان لەبەرانبەر سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا رازی نین. ٧٤%ی بەشداربووان باسی ئەوەیان کرد کە ئەوان ئاگاداری ڕێوشوێنەکانی یەکێتی ئەوروپان لەدژی قەیرانەکە و ٤٢%ی خەڵکیش ناڕەزاییان دەربڕیووە و هەروەها ٦٩%ی خەڵکیش ڕایانگەیاند، پێویستە یەکێتی ئەوروپا زیاتر هەوڵ بدات.

داواکاری بۆ پشتگیریەکی بەهێزتر

لەم کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆر جار داواکراوە کە پشتگیری لە لایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زیادتر بکرێت. ٥٧%ی بەشداربووان رایانگەیاند کە وڵاتانی یەکێتیەکە بە ئەندازەی پێویست پشتگیری لە هاوڵاتیان ناکەن. هاوڵاتیان نیگەرانیان لە وڵاتانی ئیتاڵیا، سپانیا و یونان هەیە.

ف.ق