لە ئەمریکا مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ڕەشپیستەکان دەکرێت

لە ئەمریکا کە  دوو هەفتەیە لەدژی ڕەشپێستەکان توندوتیژی پۆلیس بەردەوامە و لە لایەکی ترەوە لەدژی نەژادپەرستی چالاکی ئەنجامدەدرێن، لە هەمانکاتدا فشارێکی زۆر لەسەر ڕەشپێستەکان هەیە.

لە ئەمریکا بەسەدان ساڵ ڕەشپێستەکان وەک کۆیلە کاریان دەکرد، سیاسەتی نەژادپەرستی تا ساڵی ١٩٦٠ بەردەوام بوو. دوای تێکۆشانێکی دوور و درێژ لە ساڵی ١٩٦٤ دا فشار و توندوتیژی سەر ڕەشپێستەکان بە پێی یاسای مافی کۆمەڵایەتی قەدەغەکرا. بەڵام بە پێی ڕاپرسیەکان تا ئیستاش فشار و توندوتیژی سەر ڕەشپێستەکان بەردەوامی هەیە.

لە ڕووی پەروەردە و تەندروستیدا جیاوازی دەکرێت

بە پێی راپرسیەکی سەنتەری (Pew Research) ١٣% ڕەشپێستەکان ئەمریکین و لە زۆر رووەوە مافیان دەخورێت.

لە ساڵی ١٩٩٣ دا ڕێژەی ئەو ڕەشپێستانەی کە دواناوەندیان تەواو کردبوو ٧٠% بوو، بەڵام ڕێژەی سپی پێستەکان ٨٤% بوو و لە ساڵی ٢٠١٩ دا ڕێژەی ئەو سپی پێستانەی کە دواناوەندیان تەواو کردووە گەیشتووەتە ٨٨% بۆ ٩٥% و ڕێژەی ڕەشپێستەکانیش زۆر کەمی کردووە.

هەروەها گەنجانی ڕەشپێست بە ئەندازەی گەنجانی سپی پێست ناتوانن کار بدۆزنەوە.

ژمارەی بێکاری ٢ بۆ ٣ ئەوەندە زیاترە

لە ئەمریکا ١٠%ی دانیشتووان دەوڵەمەندن، بەڵام ٣،٦%ی ئەو دەوڵەمەندانە ڕەشپێستن. بە پێی ژمارەی دانیشتوانیش دەکاتە کەمتر لە چوار ئەوەندە.

لە ئەمریکا لەناو ٥٠٠ گەورە کۆمپانیاکاندا بە تەنها ٤ کۆمپانیا موڵکی ڕەشپێستەکانە.

بە پێی ئاماری نووسینگەی ئاماری ئەمریکا لە ڕووی داراییەوە ڕەشپێستەکان لە سپی پێستەکان هەژارترن. لە ساڵی ٢٠٠٠دا داهاتی ڕەشپێستێک لە ساڵێکدا ٧٥٠٠ دۆلار بوو، بەڵام داهاتی سپێ پێستێک ٧٩ هەزار بوو لە ساڵێکدا. لە ساڵی ٢٠١٩دا داهاتی ڕەشپێستەکان لە ساڵێکدا بووە ١٧ هەزار دۆلار، بەڵام داهاتی سپی پێستەکان بووە ١٧١ هەزار دۆلار لە سالێکدا و لە ماوەی ٢٠ ساڵدا جیاوازیەکی زۆر دەبینرێت.

لە ڕووی تەندروستیشەوە جیاوازیەکی زۆر هەیە

ڕەشپێستەکان کە لەڕووی ئابوریەوە هەژارن، لە ڕووی خزمەتی تەندروستیشەوە زوڵمیان لێدەکرێت. ١٠% ڕەشپێستەکان بە هیچ شێوەیەک خاوەنی بیمەی تەندروستی نین. لە سەردەمی کۆرۆنادا دەرکەوت، ڕێژەی مردنی ڕەشپێستەکان ٣ ئەوەندە لە سپی پێستەکان زیاترە. بە پێی ئامارەکان تەمەنی ڕەشپێستەکان ٣ بۆ ٥ ساڵ لە تەمەنی سپی پێستەکان کەمترە.

ف.ق