لە زۆرێک لە شارەکانى ئەمریکا نەژادپەرەستی ئیدانە کرا

لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە کوشتنی جۆرج فلۆید لە شاری مینیا پۆلیسی ئەمریکا لەلایەن پۆلیسەوە، لە چەندین شاری ئەمریکا خۆپیشاندانى دەیان هەزار کەسی بەڕێوەچوون.

کوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە لە شارەکانى واشنتۆن، فیلادلفیا و نیویۆرکەوە لەلایەن دەیان هەزار کەسی خۆپیشاندەرەوە ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا نەژاپەرەستی و توندوتیژییەکانى پۆلیس ئیدانەکران و بۆ یادکردنەوەى فلۆید چەندین چالاکیی بیرهێنانەوە بەڕێوەچوون.

چالاکوانان لە شاری واشنتۆن بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین کەمامەکانیان لابرد و لە  فیلادلفیایش لە لای پەیکەرەکەى مارتین لۆسەر کینگ چالاکی رێکخرا.

دوای کوشتنی جۆرج فلۆید دەیان گروپ و دەستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەوازی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەى گەل بڕژێتە سەر شەقامەکان.

پۆستەرەکانى سیانهینان بە دارتێلە ئاسنەکانى دەورووبەری ماڵی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکاوە هەڵواسران، کە چەند ساڵ لەوە پێش  سیانهینان لەلایەن پۆلیسەوە کوژرابوو.

هەروەها دوێنێ  لە بەردەم ماڵی فلۆید دا چالاکییەک رێکخرا. بڕیارە رۆژی ٩ی حوزەیران تەرمەکەى جۆرج فلۆید لە شاری بۆستۆن بەخاک بسپێردرێت.

ژ.ت