لە سویسرا بە دەیان هەزار کەس لەدژی نەژادپەرستی ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە سویسرا بە دەیان هەزار کەس لەدژی نەژادپەرستی و جیاکاری ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی جۆرج فڵۆید لە شاری مینیپۆلیسی ئەمریکا، لە شاری زوریخی سویسرا بە بەشداری دەیان هەزار کەس ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. زۆربەی چالاکوانان جلی ڕەشیان لەبەرکرد.

' دادپەروەری نەبێت، ئاشتیش نابێت'

زۆربەی بەشداربووان گەنجانی نەتەوە، ڕەنگ و ئایینی جیاواز بوون.

لە چالاکیەکەدا دروشمی ' دادپەروەری نەبێت ئاشتیش نابێت'، 'ژیانی ڕەشپێستەکان هێژایە' وترانەوە و پانکارتی 'نەژادپەرستی ڤایرۆسە'، 'ڤایرۆس نامانکوژێت، نەژادپەرستی دەمانکوژێت'، 'نا بۆ نەژادپەرستی'، 'ناتوانم هەناسە بدەم' بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا هەروەها سیاسەتی جیاکار و نەژادپەرستی لە سویسرا و ئەوروپا لەدژی ڕەشپێستەکان و نەتەوەکانی تر شەرمەزار کرا.

ڕپێوانەکە ٣ کاتژمێر لە کۆڵانەکانی زوریخ بەردەوام بوو و بە کۆنسێرتێک کۆتایی پێهات.

ف.ق