لە ماوەی ١١ ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی کۆرۆنا بوون

لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس تێپەڕاند و لە ماوەی ١١ ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

تا کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ لە جیهاندا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە زیاتر لە  ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس و لە ماوەی ١١ ڕۆژدا یەک ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەڵام لەبەرئەوەی زۆر وڵات ژمارە راستەقینەکە بڵاوناکەنەوە، پێدەچێت ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت. لە ئەوروپا ٢ ملیۆن و ٤٧ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٧٢ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە ئەممریکا ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٩٨ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق