لە مەکسیک لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا زیاتر لە ٢٥ تەرم دۆزرانەوە

لە دەورەبەری گوادالاژارا لە ڕۆژئاوای مەسکیک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی زیاتر لە ٢٥ کەسی تێدایە.

بە پێی لێدوانی داواکری گشتی ویلایەتی جالیسکۆی، ڕۆژی پێنجشەمە گۆڕە بەکۆمەڵەکە هەڵدراوەتەوە و ئێسک و پروسکی زیاتر لە ٢٥ کەسی تێدابووە. هەروەژا پێنج کیسەش دەرهێنراون کە پێدەچیت ئێسک و پروسکی مرۆڤی تێدابێت.

گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە ئەلساڵدۆ لە باشووری پارێزگای گوادالاژارا دۆزرایەوە کە دووەم گەورەترین شاری مەکسیکە و دەوترێت گۆڕەکە لە لایەن سەگێکەوە دۆزراوەتەوە.

بە پێی زانیاریەکان هەڵدانەوەی گۆڕەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام دەبێت.

لەم ساڵەدا لە پارێزگای گوادالاژارا ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە ئێسک و پروسکی ١١٥ کەسیان تێدا بووە.

ف.ق