لە ناوبردن و بە خەڵوزکردنی ئامازۆن گەیشتووەتە بەزرترین ئاست

لە چوار مانگی سەرەتای ٢٠٢٠دا بەشێکى زۆر و بەرچاوی ئامازۆن بۆ دروستکردنی خەڵوز لە ناو براوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەى بڵاوکراونەتەوە لە ئامازۆن بڕینەوەى دار بۆ دروستکردنی خەڵوز گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژووی بڕینەوەى دار و دروستکردنی خەڵوز لەو دارستانەدا.

بەگوێرەی ئەو راپۆرت و وێنانەى لە رێگەى مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە لە ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١ هەزار و ٢٠٢٠ کلیۆمەتر چوار گۆشە لە دارستانەکانى ئامازۆن بە تەواوەتی لە ناوبراون و دارەکان بۆ دروستکردنی خەڵۆز لەناوبراون.

رێژەى بڕینەوەى دار لە ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بۆ دروستکردنی خەڵوز بە بەراورد بە ٤ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو سەدا ٥٥ زیادیکردووە. ئەو رێژە و ژمارانەش بۆ ئامازۆن بە مانای ئەوەیە، کە لە ئامازۆندا دۆخێکى خراپ و مەترسیدار دەستیپێکردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بڕینەوەى داری دارستانەکانى ئامازۆن و دروستکردنی خەڵوز لەو دارانە بە رێژەى سەدا ٨٥ زیادیکردووە و رێژەى ئەمساڵێش زۆر زیاترە لە ساڵانی تر و ئەوەش ئاماژەیە بۆ خراپی دۆخی دارستانەکانى ئامازۆن کە بە سیی گۆی زەوی دەناسرێن.

ژ.ت