لە هامبورگ ١٥ هەزار کەس لەدژی نەژادپەرستی ڕێپیوانیان ئەنجامدا

لە هامبورگ کوشتنی جۆرج فلۆید شەرمەزار کرا. کوردستانیان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و یادی بارش چاکانیان کردەوە.

کوشتنی جۆرج فلۆید هاوڵاتی رەشپێستی ئەمریکا لە لایەن پۆلیسەوە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.

لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردندا نزیەکی ١٥ هەزار کەس بەشداریان کرد و زۆربەی چالاکوانان گەنج بوون. بە هەزاران کەس کە لە ڕازوس – جونگفێرستیج کۆبوونەوە، لەگەڵ جۆرج فلۆید، بارش چاکانیشیان وەبیرهێنایەوە کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەهۆی ئەوەی گوێی لە موزیکی کوردی دەگرت، کوژرا.

کوردستانیانیش بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد و ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی، 'بمرێت فاشیزم و بژی یەکگرتنی شۆڕشگێری'، ' نەک کۆرۆنا ، نەژادپەرستی دەمانکوژێت' وترانەوە.

چالاکیەکەدا تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

ف.ق