لە ڕووسیا هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە

لە ڕووسیا، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی جۆری ئێم -٨ لە کاتی نمایشدا کەوتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوەکە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویدا. پارێزگاری هەرێمی خۆسەری چۆکۆتکای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام قسەی کرد و وتی،"لە هەلیکۆپتەرکەدا ٤ کەس هەبوون و هەرچواریان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس، وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کردوو کە هۆکاری کەوتنە خوارەوە هەلیکۆپتەرەکە، کێشەی تەکنیکی بووە.

لە مانگی ئایاردا ئەمە دووەم هەلیکۆپتەری جۆری ئێم -٨ی رووسیە کە دەکەوێتە خوارەوە.

هەلیکۆپتەری ئێم -٨ هەم بۆ کاری سەربازی و هەم بۆ گواستنەوەی خەڵکی مەدەنی بەکاردەهێنرێت و پێشککەوتوترینی دەتوانێت ٣٢ کەس هەڵگرێت.

ف.ق