وڵاتانی سوودمەند لە بودجە ٧٥٠ ملیار یورۆیەکەى ئەوروپا ئاشکرا کران

یەکێتیی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیی کۆرۆنا بودجەیەکەى ٧٥٠ ملیار یۆرۆیى تەرخانکردووە و هەر وڵاتێکى ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بە ئەندازەى ئەو زیانەى بەریکەوتوە بڕە پارەیەکى پێدەدرێت.

بەپێی ئەو پلانەى دانراوە، ٥٠٠ ملیار یۆرۆ لەو بودجەیە وەک هاوکاری بە وڵاتە زیانبەرکەوتوەکان دەدرێت و ٢٥٠ ملیار یۆرۆی تریشی وەک قەرز بەو وڵاتانە دەدرێت.

لە چوارچێوەی هاوکارییەکاندا ئیتالیا بڕی ١٧٢ ملیار یۆرۆ، ئسپانیاش بڕی ١٤٠ ملیار یۆرۆ هاوکاری وەردەگرن. لەبەشی قەرزیشدا ئیتالیا ٩١ ملیار یۆرۆ و ئیسپانیاش بڕی ٦٣ ملیار یۆرۆ و پۆلۆنیاش بڕی ٢٦ ملیار یۆرۆیان پێدەدرێت.

لەو بودجەیەدا هیچ بڕە پارەیەک وەک قەرز بە وڵاتانیى ئەڵمانیا و فەرەنسا نادرێت.  

بۆ ئەوەى هاوکاری و قەرز بە هەر وڵاتێک بدرێت دەبێت هەر ٢٧ وڵاتەکەى یەکێتیی ئەوروپا رەزامەند بن و دەشبێت بۆ ئەو پلانە قەناعەت بە وڵاتانی هۆڵەندا، دانیمارک، سوید و نەمسا بکرێت.

ژ.ت