پێدەچێت سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا تا ٤٠ ڕۆژی تر بەداخراوی بمێننەوە

باسی ئەوە دەکرێت سنورەکانی یەكیتی ئەوروپا تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەداخراوی بمێننەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی ئازادرا بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە و بریاریاندا سنورەکانیان دابخەن.

بەهۆی ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زۆرتری ڤایرۆسەکە بکرێت و زۆرترین ژمارەی مردن لە ئەوروپا تۆمارکراوە، بڕیاردرا سنورەکان بەداخراوی بمێننەوە.

یلڤا جۆهانسوون بەرپرسی دەرەوەیی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، کردنەوەی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا بە تەواوەتی بە کردنەوەی سنورەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت و بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت داوای کرد ناوەڕاستی مانگی حوزەیران سنورەکان بکرێنەوە و تا ئەو کاتە لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت، سنورەکان ناکرێتەوە.

ف.ق