ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان ٧ ملێۆنی تێپەراند

ژمارەی تەواوی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٧ ملێۆن تووشبووی تێپەراند و ژمارەکە بەرەوە زیادبوون دەچێت.

بەپی ژمێریاری زانکۆی (جۆن هۆپکنز)ی ئەمریکی بەیانی ئەمڕۆ ژامرەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ٧ ملێۆن کەسی تێپەراند، هەروەها بەپی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١١٧.٩ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، بەرامبەر ١٢٦.٣ لە رۆژی پێشووتر.

وە ژمارەی تەواوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ٤٠٢هەزار و ٨٥٢ حاڵەتە، وە ٣ ملێۆن و ١٤٢هەزار و ٤٤٠ کەس چاکبوونەتەوە لە سەرتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوە.

بەپی ئاماری زانکۆی جۆن هۆپکینز ژمارەی تووشبووان لە ئەمریکا یەک ملێۆن و ٩٤٢ هەزار کەس کە ئەمەش ئەمریکا دەکاتە ئەو ووڵاتەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ئەو پەتایە.

ژ.ت