ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریکەی زۆری لەسەر مافی منداڵان دروست کردووە

ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی رایگەیاند، لە سەرتاسەری جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر مافی منداڵان دورست کردووە و هوشداری ئەوەیدا کە کارکردن بە زۆر و هاوسەرگیری منداڵانیش زۆر بووە.

ڕێکخواری کیدس ڕایتس کە ناوەندەکەی لە ئامستردامە رایگەیاند، رێوشوێنەکان لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریکەی زۆری لەسەر منداڵان دروست کردووە.

سەرۆک و دامەزرێنەری کیدس ڕایتس مارک دولەرت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"ئەم قەیرانە بووەتە هۆی ئەوەی منداڵان لە دۆخێکی خرابدا بژین."

ڕێکخراوەکە دەڵێت، داخستنی خوێندنگاکان دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان بیر لە کارکردن و هاوسەرگیری نەکەنەوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد بەرنامەی ڤاکسینی نەخۆشیەکانی ئیفلیجی و سوورێژە کۆتاییان پێهاتووە و ئەوەش دەبێتە هۆکار کە منداڵان رووبەڕووی مەترسی مردن ببنەوە.

بەپێ رێکخراوەکە ٢٣ وڵات ڤاکسینی منداڵانیان راگرتووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ٧٨ ملیۆن منداڵ کردووە.

ف.ق