کارەساتی کۆچیەران لە دەریای سپیی ناوەڕاست

دەستەیەک کۆچبەر هەوڵیاندابوو لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا بپەڕنەوە، بەڵام بەلەمەکەیان نقوم بووە و بەو هۆیەوە ٣٤ کۆچبەر خنکاون.

لە کەنارئاوەکانى تونس بەلەمێکى هەڵگری کۆچبەران نقوم بوو.

زۆربەی ئەو کەسانەى لە بەلەمەکەدا بوون و نقوم بوون منداڵن و تاوەکو ئێستا لە کەنارئاوەکانى سافەکەسی تەرمی ١٢ کۆچبەر دۆزراونەتەوە.

هەروەها رۆژی سیشەمەش تەرمی ٢٢ کۆچبەری تر دۆزرابونەوە، کە ٢٠ کەسیان ژن بوون و ٢ کەسی تریشیان منداڵ بوون. دەوترێت لەو بەلەمەدا ٥٣ کۆچبەر هەبوون و هێشتا چارەنوسی کۆچبەرەکانى تری ناو ئەو بەلەمە دیار نییە.

ژ.ت