کورسیەکانی پارتەکەی ماکرۆن کەم بوونەتەوە

لە فەڕەنسا لەدوای ئەوەی هاتە سەر دەسەڵات، لە ماوەی ٣ ساڵ دا ٢٦ پەرلەمانتار لە پارتەکەی ماکرۆن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و ژمارەی کورسیەکانی ئەو پارتەش لە پەرلەمانی نەتەوەیی کەمی کردووە.

پارتەکەی ئیمانوئێل ماکرۆن مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە هەڵبژارندی گشتیدالە کۆی ٥٧٧ کورسی ٣١٤ کورسی بەدەستهێنا بەڵام لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتارەکانی دەستیان لەو پارتەکە کشاندووەتەوە.

تا دوێنی پارتەکەی ماکرۆن گەورەترین کوتلەی ناو پەرلەمان بوو  و خاوەنی ٢٨٩ پەرلەمانتار بوو، بەڵام دۆخەکە گۆڕا. ١٧ پەرلەمانتاری تر لە پارتەکەی ماکرۆن جیابوونەوە کە سەدریک ڤیلاشی لەناودایە کە خۆی بۆ گەورە شارەوانی پاریس هەڵبژاردبوو و فراکسیۆنێکی نوێیان دامەزراند.

ف.ق